Shadow Shadow

"لۆبی بۆ گەشەكردن و ژیانەوەی هەڵەبجە دەكرێت"

ناس كورد بەرنامەی 31مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئاشكرا دەكات 

09:36 شه‌ممه‌ 16 ئادار 2019
article image

 

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی یادكردنەوەی 31مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە كۆتایی هاتووە و لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانییەوە مەراسیمەكە دەستپێدەكات و نوێنەرانی حزب و حكومەتی هەرێم و عێراق و وڵاتان و كونسوڵ و باڵیۆزخانەكانی وڵاتان ئامادەی مەراسیمەكە دەبن.

 

كامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە، تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند: “ئامادەكارییەكان بۆ یادكردنەوەی ساڵڕۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەدوا قۆناغدایە و هەموو ئامادەكارییەكی بۆ كراوە و پاش كەمێكی تر یادەكە دەستپێدەكات و وردە وردە نوێنەری كونسوڵ و باڵیۆزخانەی وڵاتان دێنە شوێنی یادەكە و لە کاتژمێر 10دا مەراسیمەكە دەستپێدەكات و لە کاتژمێر 12 تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنرێت و چەندین چالاكی هەمەجۆر ئەنجامدەدرێت”.

بە بڕوای كامەران مستەفا جیاوازی یادكردنەوەكەی ئەمساڵیان لەگەڵ پار ساڵ ئەوەیە كە یادكردنەوەكە تەنها لەسەنتەری شاری هەڵەبجە نابێت و سێ‌ رۆژ بەردەوام دەبێت و لەزۆربەی قەزا و ناحیەكانی هەڵەبجە لەهەورامان و شارەزوور و پێنجوێن و سەیدسادق، مەراسیمی تایبەت ئەنجام دەدرێت.

 

روونیشیكردەوە كە لەمەراسیمی ئەمساڵدا داوا دەكەن لۆبییەك بكرێت بۆ زیاتر گەشەكردن و ژیانەوەی هەڵەبجە، وەك چۆن دروشمی ئەمساڵی یادەكە بریتییە لە (هەڵەبجە بەرەو ژیان، هەڵەبجە بەرەو هیوا).

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات: “لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێم و دامەزراوەكانی هەرێم و عێراق كەسایەتی دیاری سیاسی و زیاتر لە 15 كونسوڵ و باڵیۆز ئامادەی مەراسیمەكە دەبن و چاوەڕوان دەكەین ژمارەیەكی زۆری نوێنەری وڵاتان و نێوخۆیی بەشداری مەراسیمەكەی ئەمساڵ بكەن”.

كامەران مستەفا خۆشحاڵی خۆی بە كردنەوەی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی كیمیابارانی هەڵەبجە دەربڕی كە تیایدا چارەسەری بەركەوتووانی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكرێت، داوای كرد پەلە بكرێت لەدابینكردنی تیمی پسپۆڕی چارەسەركردن بۆ نەخۆشخانەكە، تا ناچار نەبن هیچ بەركەوتوویەك بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی كوردستان بكرێت و هەر لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر بكرێن.

 

لەكۆتایی ڕۆژەكانی جەنگی ئێران-عێراق  و لە 16ی3ی1988، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە شاری هەڵەبجە بە گازی كیمیایی كیمیاباران كرا و زیاد لە 5 هەزار هاووڵاتی بێتاوان پێكهاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەهیدكران و 10 هەزار كەسی دیكەش  برینداركران ئەمە جگە لە ونبوونی سەدان منداڵ.

 

لەدوای سێ‌ دەیە لە كیمابارانی هەڵەبجە، ئاسەواری كیمیاباران بەسەر بریندارانی هاوڵاتیانی هەڵەبجەوە ماوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل