Shadow Shadow

"پارە پاشەکەوتکراوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد دەدرێنەوە"

ناس كورد بڕیارەكانی ئەمڕۆی كۆبوونەوەی حكومەت بڵاودەكاتەوە

17:40 هه‌ینی 08 ئادار 2019
article image

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی دارایی ‌و پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوەوە، پاشان بریاری لابردنی پاشەکەوتی مووچە لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە درا.

 

لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ىریارەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی خوێندەوەو ڕایگەیاند: “لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا دوو بڕیار درا، یەكەمیان بڕیاری ژمارە 141 بوو سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كە لە 3ی2ی2014دا بڕیاری لێدرابوو، بڕیاری دووەمیش، بڕیاری ژمارە (142) بوو تیایدا ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت ‌و گازی هەرێمی كوردستان راسپێردرا، بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی جددی لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نەوت ‌و دارایی”.

 

ئامانج رەحیم لە بارەی پارە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانەوە ڕوونیكردەوە: “حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئەوەیداوە کە هەوڵ دەدات بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغداد ئەو بڕە پاشەكەوتە بۆ مووچەخۆران خەرج بكاتەوە كە لێیان بڕاوە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل