fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ده‌توانێت رێگری له‌ كۆرۆنا بكات؟ 

ناس كورد به‌دواداچون بۆ ئه‌و توره‌كه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌فڕۆشرێت 

22:10 چوار شه‌ممه‌ 26 شوبات 2020
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح  

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان توره‌كه‌یه‌ك به‌ناوی ئێر دكتۆر بانگه‌شه‌ و ریكلامی بۆ ده‌كرێت كه‌ گوایه‌ كڕینی ئه‌و توره‌كه‌ ده‌توانێت رێگری له‌ چه‌ندین جۆر به‌كتریا و ڤایرۆسی جۆراوجۆر بكات به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ و ناس كورد له‌ به‌دواداچونێكدا راستی و دروستی ئه‌و بانگه‌شانه‌ ئاشكرا ده‌كات. 

.

ئێر دکتۆر چییە؟ تاچەند لەلایەن دەزگا تەندروستییە جیهانییەکانەوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌؟

.

 ئێر دکتۆر، وەک ئەوەی کە کۆمپانیا دروستکەرەکەی ڕیکلامی بۆ دەکات “پێکهاتەکەی دروستکراوە لە ماددەی کیماوی “دووەم ئۆکسیدی کلۆری پاكژە کراو(CLO2) ” کە هەموو جۆرە ڤایرۆسێک و میکرۆبێک لەناو دەبات”، کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردوە “دوای کردنەوەی ماددەکە، کە وەک “باجێک بە پۆشاکی کەسی بەکارهێنەر هەڵدەواسرێت” ماددە کیمیاوەیەکەی ناو باجەکە بە دەوری جەستەی ئەو کەسەی کە هەڵیگرتووە وەک قەڵغانێک بڵاودەبێتەوە و لە ماوەی 30 چرکە بۆ 60 چرکە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی هەموو جۆرە ڤایرۆسێک بۆ کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ دەکات”.

.

 کۆمپانیاکە  لە ڕیکلامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات “ئەو جۆرە ماددەیە لە یەکەم ساتی بەکارهێنانییەوە تا یەک مانگ کارا دەبێت، منداڵ، ئافرەتی دووگیان و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەتوانن بەکاری بهێنن”.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم چی له‌ باره‌ی ئێر دکتۆر ده‌ڵێت؟

.

 محەمەد قادر، وتەبێژەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەو بابەتە بە ناس کوردی وت:”هەر جۆرە دەرمانێک باوەرپێکراو نەبێت لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە (WHO ) و دامەزراوەی خۆراک و درمانی ئەمریکی(FDA ) و سەنتەری کۆتنرۆڵکردنی نەخۆشییەکان(CDC )بەهیچ شێوەیەک وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بەدرمانی نازانێت ڕێگەش نادات بەکاربهێنرێت”.

.

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ڕونیکردەوە :” ئەو جۆرە ماددەیە لە ڕووی زانستییەوە هیچ بنەمایەکی نییە، سودیشی نییە و ڕێگریش لە هیچ جۆرە نەخۆشییەک ناکات، تەنها ئەگەری هەیە لەڕووی دەروونییەوە وەک هێوەرکەرەوەیەکی دەرونی بێت بۆ ئه‌و کەسەی کە به‌کاریدەهێنێت و هیچی تر”.

 

.

محەمەد قادر، ئەوەشی وت :” بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها ڕێگە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆ پارێزیە لەو نەخۆشییە، ئەو جۆرە ماددەیەیی کە لە ئێستادا لە بازارەکانی هەرێم ڕیکلامی بۆ دەکرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانەوە باوەڕپێکراو نییە و ڕێگە پێدراویش نییە”.

.

ژمارەرەیەک کۆمپانیای تایبەت بە لێکۆڵینەوەی پزیشکی و بواری بەرهەمهێنانی دەرمان لە ئەمریکا، چین ، تایلاند لە کۆششی بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەرچەندە لە میدیا جیهانییەکان دەنگۆی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژانە لێرە و لەوێ بڵاودەکرێتەوە، بەڵام تائێستا بە شێوەیەکی فەرمی هیچ جۆرە دەرمانێک کە ببێتە هۆکاری لە ناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتە، ئەوەشخراوەتە ڕوو هەر جۆرە دەرمانێک لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەند نەکرێت وەک دەرمان لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە مامه‌ڵەی لەگەڵدا ناکرێت و ناچێتە قۆناغی بە بازاڕکردنەوە.

.

 لە کانوونی دووەمی 2019 وە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی وهانی چین سەریهەڵدا و بەخێرایی بە جیهاندا بڵاو بۆوە بە جۆرێک لە ئێستادا زیاتر لە 30 وڵات حاڵەتی توشبوی کۆرۆنایان تۆمارکردووە و ژمارەی توشبوانیش 80 هەزاری تێپەراندوە و نزیکەی  3 هەزار کەسی توشبوو مردوون کە زۆرینەیان لە وڵاتی چینن.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل