fbpx
Shadow Shadow

ناوەکانیان رادەستى داواکارى گشتى کراوە

ناسنامەی ئەو کەسانەى کە ڤیدیۆکەیان لەسەر شوتی پێنجوێن تۆمارکردبوو ئاشکراکرا

09:54 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند، ناسنامەی ئەو کەسانەی گرتە ڤیدیۆییەکەیان لەسەر شوتی پێنجوێن تۆمارکرد و بڵاوکردەوە ئاشکراکراوە و ڕادەستی جێگرایەتی داواکاری گشتی کراوە.

 

.

زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”ناسنامەی ئەو کەسانەی کە لە هەفتەی ڕابردوودا گرتە ڤیدیۆییەکەیان لەسەر شوتی پێنجوێن تۆمارکرد و بڵاویانکردەوە ئاشکراکراوە و لەئێستادا دەزانین کێن و ناوەکانیانمان لایە”.

.

وتیشی، ناوی ئەو کەسانە و دۆسییەکەیان ڕادەستی جێگرایەتی داواکاری گشتی کراوە و لەئێستادا ئەوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە کەیسەکە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەش.

.

هاوکات سامان کەریم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پێنجوێن بۆ ناس کوردی روونکردەوەن ڤیدیۆکە لە چەند ڕۆژی سەرەتادا کاریگەری هەبووە لەسەر فرۆشى شوتى پێنجوێن، چونکە خەڵک ترسابوو.

.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پێنجوێن وتیشى “لەدوای ڕوونکردنەوەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئێمەش لەسەر بابەتەکە، ئێستا فڕۆشتنی شوتی ئاسایی بووەتەوە و هاوردەی ناوچەکانی خوارووی عێراقیش دەکرێت”.

.

جەختیشیکردەوە، بەهەموو شێوەیەک ئەو دەرمانانە ڕێگەپێدراون و کارەکەش تەنها بۆ شکاندنی شوتی پێنجوێن بووە.

.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن چەند کەسێکەوە تۆمارکرابوو، تیایدا باس لە چەند جۆرێک دەرمان کرا کە بەوتەى ئەو کەسانە ئەو دەرمانانە قەدەغەکراوون و مەترسیان بۆ سەر تەندروستی هەیە، ئەوەش کاردانەوەی فراوانی لەناو خەڵکدا دروستکرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل