fbpx
Shadow Shadow

"لە هێرشەکەى سەر سەربازگەى کەی وەن لە کەرکوک کوژرا"

ناسنامەى ئەو کارمەندە گرێبەستە عێراقییەى کە “شەڕی ئەمریکا و ئێرانی” هەڵگیرساند

14:53 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى واشنتن پۆستی ئەمریکی ناسنامەى ئەو کارمەندە گرێبەستەى ئەمریکای بڵاوکردەوە کە لە هێرشێکی کاتیۆشادا بۆسەر سوپای ئەمریکا لە سەربازگەى کەی وەن لە کەرکوک کوژرا.

.

لەدوای هێرشەکە کە ڕۆژی 27ی کانونی یەکەمی 2019 ڕوویدا، ئەمریکا گروپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێرانی تۆمەتبارکرد و دوای دوو ڕۆژیش، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر پێنج بارەگای کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق و سوریا.

.

لە ڕاپۆرتێکیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی کانونی دووەمی 2020، ڕۆژنامەى واشتن پۆست ڕایگەیاند، “ئەو کارمەندە گرێبەستەی ئەمریکا بە ڕەگەز عێراقییە و ساڵی 2017 ڕەگەزنامەى ئەمریکی وەرگرتووە و ناوی (نەورەس حمید)ـە”.

.

دەشڵێت، “نەورەس تەمەنی 33 ساڵ بووە و دوو منداڵی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە، تەرمەکەشی ڕاوانەى ئەمریکا کراوە و لە گۆڕستانێکی ئیسلامی ویلایەتی کالیفۆڕنیا نێژراوە چونکە ماڵیان لەوێ بووە.”

.

لەدوای هێرشەکەى ئەمریکا بۆسەر بنکەکانی حزبوڵا و کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس، ترەمپ و وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایانگەیاند کە “ئێران کارمەندێکی گرێبەستی ئەمریکی کوشتووە و دوانی تری بریندار کردووە و ئێمەش وەڵامی توندمان دانەوە”.

ناسنامەى ئەو کارمەندە گرێبەستە عێراقییەى کە "شەڕی ئەمریکا و ئێرانی" هەڵگیرساند

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل