fbpx
Shadow Shadow

ناسریە؛ تیرۆرکردنی چالاکوانێکی بەتەمەنی خۆپیشاندانەکان شاری توڕە کردووە

17:28 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی شاری ناسریە کە پیاوێکی بەتەمەنی 60 ساڵ بوو لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020، لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە حەسەن هادی، چالاکوانی تەمەن 60 ساڵی شارەکە کوژرا کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەکرد.

.

حەسەن هادی بە چوار فیشەک لەلایەن ئەو چەکدارانەوە تەقەی لێکراوە  لە ناوچەی سوق لە ناسریە.

.

کوژرانی ئەو چالاکوانە بەتەمەنە کە پێشتر بڵاوبونەوەی وێنەکانی جۆش و خرۆشی بە خۆپیشاندانەکان دەدا، توڕەیی خەڵکی ناسریەی لێکەوتوەتەوە.

تشيع الشهيد المغدور حسن هادي مهلهل ساحة الحبوبي

Gepostet von ‎الحراك السلمي في ذي قار‎ am Montag, 13. Januar 2020

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆش خۆپیشاندەران مەراسیمێکیان بۆ  بەخاکسپاردنی تەرمەکەی ئەنجامدا و بەناو شارەکەدا تەرمەکەی حەسەن هادیان گێڕا.

.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەر ڕۆژی هەینی واتە تەنها پێش سی ڕۆژ لە شاری بەسرە لە باشوری عێراق، ئەحمەد عەبدولسەمەد پەیامنێری کەناڵی دیجلە و سەفاء غالی وێنەگرەکەی لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە کوژران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل