Shadow Shadow

نادال خۆى گەیاندە چارەکى کۆتایی ویمبڵدن و ڕوبەڕوى سام کویرى دەبێتەوە

19:05 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

نادال بە بردنەوەى لە یاریزانێکى تێنسى پورتوگالى، توانى خۆى بگەیەنێتە چارەکى کۆتایی پاڵەوانێتى ویمبڵدن.

.

ڕافایل نادالى ئیسپانى، لە پاڵەوانێتى ویمبڵدنى ئینگلیزى لە یارییەکیدا بەرامبەر جواو سۆزا توانى بە جیاوازییەکى زۆر لەو یاریزانە بباتەوە، بەوەش خۆى گەیاندە چارەکى کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە.

.

لە سێ ڕوبەڕووبوونەوەدا یاریزانە ئیسپانییەکە پێویستى بە تەنها یەک کاتژمێر و نیو بوو، بۆ ئەوەى بە ئەنجامى  6-2 و6-2 و6-2، لە یاریزانە پرتوگالییەکە بباتەوە.

.

بەم بردنەوەى نادال بۆ جارى 39یەمینە، کە خۆى دەگەیەنێتە چارەکى کۆتایی پاڵەوانێتییەکانى تێنس، تا ئێستاش توانیویەتى 18 نازناوى گەورەى ئەو یارییە بەدەست بهێنێت، کە بەر لە مانگێک نازناوى ڕۆڵان گارۆسى بەدەست هێنا، حەوتەمین جارێتى کە خۆى دەگەیەنێت بەم قۆناغەى ویمبڵدن.

.

لە قۆناغى داهاتوویدا نادال ڕوبەڕوى یاریزانى ئەمریکى سام کویرى دەبێتەوە.

.

ڕافایل نادال لە ساڵەکانى 2008 و 2010 نازانى ویمبڵدنى بردووەتەوە، ئەوەش پاش بردنەوەى هەردوو نازناوى ڕۆڵان گارۆس بووە، بۆیە لە ئێستاشدا ئەو یاریزانە ئیسپانییە دەیەویت بردنەوەى ئەو دوو نازناوە لەمساڵدا دووبارە بکاتەوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل