fbpx
Shadow Shadow

نادال ئەو یاریزانەى پێکان بەرۆکى بەرنادات

16:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بڕیاربو شەوى ڕابردوو ڕافایل نادالى ئیسپانى لە خولى تێنسى پاریس (ڕۆلێکس پاریس ماستەر) لە نێوەى کۆتاییدا ڕوبەڕوى دێنیز شاپۆڤالۆڤى بەڕەگەز ئیسرائیلى و یاریزانى کەنەدى ببێتەوە، بەڵام لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا نادال ئاشکرایکرد، لە یارییەکە دەکشێتەوە بەهۆى پێکانەوە.

,

ڕافایل نادالى ئیسپانى تەمەن 33 ساڵ، پاش ئەوەى لە چارەکى کۆتایی خولى پاریس بۆ تێنس توانى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە ڕکابەرەکەى بباتەوە و خۆی بگەیەنێت بە نیوەى کۆتایی ئەو خولە، هەوادارانى بە هیوا بوون لە یارى کۆتاییدا ئەو یاریزانە ببینن و چاویان لەوە بو جامەکە بەرز بکاتەوە، بەڵام بەر لە کاتى یاری نیوەى کۆتایی نادال لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا دەرکەوتو وتى: “بمبورن، زۆر جار ئەمانە ڕودەدەن، بەیانى لەخەو هەڵدەستى هەموو شت باشە دەستت باشە، بەڵام کوتوپڕ لە دواین خۆگەرمکردندا هەستم کرد سکم ئازارى هەیە و پزیشکەکان پکشنینیان کرد و دەرکەوت بەو حاڵەوە ناتوانم یاری بکەم”.

,

نادال وتى: “بەڕاستى چرکەساتێکى زۆر خەمبارانەیە بۆم، بەدرێژایی خولەکە من چێژم لە یارییەکانم بینیوە، شەڕم بۆ بەدەستهێنانى شتى گەورە کردووە”.

,

لەبارەى پێکانەکەیەوە وتیشى: “پێموابێت ماسولەکەکانى سکم ڕێگام نادەن لێدانە بەرزەکان جێبەجێبکەم، ناتوانم کێبڕکێ بکەم”.

,

نادال خوازیارە کە بتوانێت لە دواین پاڵەوانێتى ماستەرزى ئەمساڵ بەشداری بکات، کە بڕیارە 10ى تشرینى دووەمى 2019، لە لەندەن لەنێوان هەشت باشترین یاریزانى تێنس بەڕێوە بچێت.

,

راگەیاندنى ئەو هەواڵە لەلایەن نادالەوە زۆر قورس بو بۆى وەک میدیاکارانى ئامادەى کۆنگرەکە وەسفیانکردووە، چونکە لەمساڵدا لە دوو خولى گرنگى جیهان پێکان ئەو یاریزانە ئیسپانییەى ناچار کردووە بکشێتەوە یان بەشدارى نەکات.

نادال ئەو یاریزانەى پێکان بەرۆکى بەرنادات

,

پاش ئەوەى لە بەروارى 8ى ئەیلولى 2019دا، نادال شەوێکى دراماتیکى بەڕێکرد و بە چاوى پڕفرمێسکەوە و پاش نزیکەى پێنج کاتژمێر یاریکردن، جامى ئەمریکاى کراوەى بەرزکردەوە، بە هێزەوە خۆى بۆ خولى تێنسى لاڤەر کەپ ئامادەکرد و وەک ئەندامێکى تیمى ئەوروپا چوە ناو یارییەکانەوە، بەڵام لەنیوەى ڕێگا پێکان ناچارى کرد لەو خولە بکشێتەوە و ئەرکێکى قورسى بۆ ڕۆجەر فێدرێرى هاوتیمى بەجێبهێڵێت.

,

دواتر هەر بەهۆى ئەو پێکانەوە، لە خولى تێنسى شانگەهاى نەیتوانى بەشدارى بکات، کە هاوشێوەى خولى پاریس ئەویش یەکێکە لە خولەکانى (ماستەرز هەزار خاڵ)، پێکانەکەشى ئەوکات بەهۆى هەوکردن لە دەستى چەپیدا نەیتوانى بەشدارى بکات.

,

ڕافا ڕابردوویەکى لەگەڵ پێکاندا هەیە، هەوادارن و شیکەرەوانى وەرزشیش زۆرجار ئەو یاریزانە ئیسپانیەیان بەوە ناوزەند کردووە کە پێکان بەرۆکى بەرنادات و بەخت یاوەرى نابێت، هەندێکیش دەڵێت، هەوڵى خۆماندووکردن و کۆڵنەدانەکانى نادالى توشى ئەو پێکانە سەختانە کردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل