Shadow Shadow

"لە مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە"

ناحیەى سەنگەسەر؛ بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆرسکیلێکى سێ تایەوە کچێکى 14 ساڵ گیانى لەدەستدا

13:15 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

لە نزیک ناحیەى سەنگەسەر بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆرسکیلێکى سێ تایە، کچێکى 14 ساڵ گیانى لەدەستدا، پێنج کەسیش بریندار بوون.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی دەروەکۆتر سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، ماتۆڕسکیلێکی سێ تەگەری کۆنترۆڵی لەدەستداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، قوربانیەکان ئەندامی یەک بنەماڵەن و له مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە کچێکی تەمەن 14 ساڵە و خوێندکار بووە.

,

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین، لەناو بریندارەکاندا دووانیان برینەکەیان سەختە و ژنێکی دیکەش لەناو بریندارەکاندا هەیە، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و تەرمەکەش بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

,

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24  لەیاسایی هاتوچۆ، شۆفێرەکە بانگهێشتراوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

,

جێی ئاماژەیە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە بوون، کە 15کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ناحیەى سەنگەسەر؛ بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆرسکیلێکى سێ تایەوە کچێکى 14 ساڵ گیانى لەدەستدا ناحیەى سەنگەسەر؛ بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆرسکیلێکى سێ تایەوە کچێکى 14 ساڵ گیانى لەدەستدا ناحیەى سەنگەسەر؛ بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆرسکیلێکى سێ تایەوە کچێکى 14 ساڵ گیانى لەدەستدا
,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل