fbpx
Shadow Shadow

ناتۆ: نیگەرانى خۆمان لەبارەى ئۆپراسیۆنەکەیەوە بە تورکیا گەیاندووە

11:52 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سکرتێرى گشتى ناتۆ لەبارەى ئۆپراسیۆنەکەى تورکیاوە نیگەرانى خۆى پیشاندا و ڕایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا ئاڵۆزى بۆ ناوچەکە دێنێت.

,

یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێرى گشتى ناتۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەل مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند: “پشتیوانى لە تورکیا دەکەین بۆ پاراستنى سنورەکەى، بەڵام لەبارەى ئۆپراسیۆنەکەى بۆ سەر باکورى سوریا، نیگەڕانى قوڵمان هەیە و بە تورکیاشمان وتوە”.

,

سکرتێرى گشتى ناتۆ وتیشی: “ئەو ئۆپراسیۆنەى تورکیا ئاڵۆزى بۆ ناوچەکە دێنێت، چونکە هێشتا داعش لە سنورەکە هەن و پاشماوەکانى داعش لە سوریا کێشەن”.

 

ئەو وتانەى ستۆڵتنبێرگ لەکاتێکدایە کە، مەولود چاوش ئۆغلۆ وتى، زانیاری تەواویان لەیارەى ئۆپراسیۆنەکەوە بە ناتۆ داوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل