Shadow Shadow

ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت

ناتانیاهۆ هەنگاو بەرەو سەرەكوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پێنجەمین جار

10:30 چوار شه‌ممه‌ 10 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

لەگەڵ كۆتایهاتنی هەڵبژاردنەكانی ئیسڕائیل و بژاردنی دەنگەكان، بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە، هەریەك لە بنیامین ناتانیاهۆ و بنی گانتس دوو ڕكابەری سەرەكی براوەی هەڵبژاردنەكانن.
پێشبینی دەكرێت حزبی ڕاستڕەوی (لیكود) بە سەرۆكایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئێستای ئیسڕائیل و (هاوپەیمانی) میانڕەو “شین – سپی” بە سەرۆكایەتی بنی گانتس، جەنەڕاڵی خانەنشین، هەر یەكێكیان 35 كورسییان لە پەرلەمانی داهاتوو هەبێت.

 

پەرلەمانی (كنێست)ی ئیسڕائیل، لە 120 كورسی پێكدێت و تا ئێستا هیچ حزبێك لە مێژووی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا زۆرینەی بەدەستنەهێناوە، بەم هۆكارەش كابینەكانی حكومەتی ئیسڕائیل بەردەوام لەسەر بنەمای ڕێككەوتن پێكهێنراوە.

حكومەتی داهاتووی ئیسڕائیل بەهەمانشێوەی ڕابردوو لەسەر بنەمای ڕێككەوتن دەبێت و، بەپێی دابەشبوونی دەنگەكانی حزبەكانی دیكە، هەلی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ دروستكردنی حكومەتێكی هاوپەیمانی ڕاستڕەو زیاترە لە ڕكابەرەكەی.

ناتانیاهۆ هەنگاو بەرەو سەرەكوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پێنجەمین جار

ئاماژەكانی دوای هەڵبژاردنەكە ئەوە نیشان دەدەن كە لەم هەڵبژاردنەدا براوەی تاكەكەسی نییە بەو پێیەی بینامین ناتانیاهۆ و بنی گانتس هەردووكیان براوەی هەڵبژاردنەكەن.

سەركەوتنی حزبە ڕاستڕەوە بچوكەكانی دیكە، ڕەنگە هاوكار بێت بۆ ناتانیاهۆ بۆ گەیشتن بە سەرۆكی حكومەت بۆ پێنجەمین جار، كە ئەوەش دەبێتە ژمارەی پێوانەیی بۆی، كە تا ئێستا دەیڤد بن گۆریۆن، یەكەمین سەرۆك وەزیرانە كە زۆرترین ماوە لە سەرۆكایەتی حكومەتدا بووە.

ناتانیاهۆ هەنگاو بەرەو سەرەكوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پێنجەمین جار

ناتانیاهۆ لە 21ی تشرینی یەكەمی 1949 لەدایكبووە و سەرۆكی حزبی لیكۆدی راستڕەوی ئیسرائیلە لە ساڵی 1999 بووەتە سەرۆك وەزیران، دواتر لە ساڵی 2009 هەمان پۆستی وەرگرتوەتەوە و لەو كاتەوە دوو جاری دیكە لە 2013 و 2015 بە سەرۆك وەزیران هەڵبژێردراوەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل