fbpx
Shadow Shadow

ناتانیاهۆ: بەدوورى نازانم ترەمپ و ڕۆحانى کۆببنەوە

10:04 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل بەدوورى نازانێت کە ترەمپ و ڕوحانى کۆببنەوە و دانسوتان بکەن، دەڵێت، سەرۆکى کۆشکى سپى ژیر و خۆڕاگر دەبێت.

,

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە: “ئێستا کاتێکى باشە بۆ دروستکردنى فشار، بەڵام ئایا ئەو فشارانە بۆ مانگێک و دووان بن؟، نەخێر زۆر لەوە درێژتر، من لە ڕاستیدا بڕیار نادەم کێ چاوى بە سەرۆکى ئەمریکا دەکەوێت یان نا، بەڵام بەدوورى نازانم ترەمپ و ڕوحانى کۆببنەوە”.

,

ناتانیاهۆ ئەوەشى وتوە: “من نازانم کەى کۆدەبنەوە، بەڵام دڵنیام ترەمپ یەکلاکەرەوە و ژیر دەبێت، بە جۆرێک کە پێشتر ئەمریکا بەو جۆرە نەبوبێت”.

,

بۆ دانوستان و کۆبوونەوەى نێوان ئەمریکا و ئێران، ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە، کاتێک دانوستان لەنێوان هەردوو وڵاتەکە دەبێت کە ئەمریکا “تیرۆرى ئابورى” لەسەر ئێران هەڵگرێت، ئەمریکاش چەندین جار ڕایگەیاندووە ئامادەى “دانوستانى بێ مەرجى پێشوەختە”ن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل