fbpx
Shadow Shadow

ناتانیاهۆ باس لە ساتی “هەڵهاتنی” دەکات بەهۆی موشەکەکەى حەماسەوە

11:20 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باس لە کاتی “هەڵهاتنی” دەکات لەکاتی بانگەشەیەکی هەڵبژاردندا بەهۆی هەڵدانی موشەکێک لە ناوچەى عەسقەلانی کەرتی غەزە.

.

زیاتر بخوێنەوە: موشەکێک بانگەشەی هەڵبژاردن بە ناتانیاهۆ دەبڕێت و پاسەوانەکەى دەیبەنەدەرەوە (ڤیدیۆ)

.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، ساتی هەڵهاتنی “بەهۆی موشەکی فەڵەستینییەکانەوە” لەسەر بنەمای زانیارییەکانى شاباکەوە (دەزگای سیخوڕی ناوخۆیی ئیسرائیلی) بووە.

وتیشی، “زۆر بە ئاسایی و لەسەرخۆ هەڵسوکەوتم کردووە لەو کاتەدا، هەر بە بێدەنگی و ئارامییەوە لەسەر زانیاریی شاباک هۆڵەکەشم بەجێهێشتووە.”

.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە ڕۆژی دووشەممە، 10ی ئەیلولی 2019،  تۆمارکراوە، کاتی دەرچوونی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیشان دەدات لە کۆبوونەوەیەکی بانگەشەى هەڵبژاردنی حزبی لیکۆددا لە شارۆچکەى ئیسدود پاش ئەوەى زەنگی ئاگادارکردنەوەى لێدەدرێت بەهۆی موشەکێکى فەڵەستینییەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل