fbpx
Shadow Shadow

"نوسراوێکیان ئاڕاستەی بەرپرسانی باڵای یەکێتی کردووە"

مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی: داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێن هەڵوێستی توندمان دەبێت

15:42 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

مەڵبەندی 12ی چەمچەماڵی یەکێتی، نوسراوێکیان ئاڕاستەی سەرکردایەتی حزبەکەیان کردووە و هۆشدارییان داوە ئەگەر داواکارییەکیان جێبەجێنەکرێت، هەڵوێستی توندیان دەبێت.

.

لە نوسراوێکدا، مەڵبەندی 12ی یەکێتی لە چەمچەماڵ کە ئاراستەی جێگرانی سکرتێری گشتی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەنجوومەنی ناوەند، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی رێکخستنی حیزبەکەیان کردووە ، ڕەخنەی توندیان لە سەرکردایەتی حزبەکەیان گرتووە، کە دانیشتووانی سنورەکەیان زیاتر لە 350 هەزار کەسە و زۆرینەیان کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوانن، بەڵام  لە پێکهاتەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرامۆشکراون.

.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ئەوەی هیچ کادیرێکی باڵای ناوچەکە لە پۆستە حزبی و حکومییەکاندا نییە تا بەدواداچوون بۆ کێشەکانی ناوچەکە بکات، سنوورەکە رووبەڕووی چەندین کێشەی خزمەتگوزاری بووەتەوە.

.

مەڵبەندی 12ی یەکێتی لە چەمچەماڵ داوایان لە سەرکردایەتی یەکێتی کردووە، کە پێویستە لە کابینەی نوێی حکومەت،  یەک بریکاری وەزیر، دوو بەڕێوەبەری گشتی، دوو راوێژکار لە پەرلەمان و وەزارەتەکان و هەروەها دوو بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی بدرێت بە کادیرانی سنورەکەیان.

.

مەڵبەندەکەی یەکێتی هۆشداری ئەوەی داوەتە سەرکردایەتی حزبەکەی، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان هەڵوێستی تووند وەردەگرن.

.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ڕاگەیەندراوێکی مەڵبەندی 11ی گەرمیانی یەکێتی بڵاوبوویەوە، کە ئاڕاستەی سەرکردایەتی یەکێتی کرابوو و بەهەمانشێوە ئەوانیش ناڕەزاییەتی ئەوەیان دەربڕیبوو کە سنورەکەیان لە پۆستە وزارییەکانی کابینەی نوێی حکومەتدا فەرامۆشکراوە.

.

مەڵبەندی گەرمیان هۆشداریشی دابوو تا  14ی ئەم مانگە چاوەڕوانی وەڵامی پێویست دەکەن، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی دیکەیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان دەبێت.

مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی: داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێن هەڵوێستی توندمان دەبێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل