fbpx
Shadow Shadow

مەکگۆرک: هاوکاری کوردانی سوریا نەبوایە ئەبوبەکر بەغدادی نەدەکوژرا

15:00 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند، هاوکاری کوردانی سوریا نەبوایە ئۆپەراسیۆنی کوژرانی بەغدادی هەرگیز سەرکەوتو نەدەبوو.

.

ئەمڕۆ، دووشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2019، برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا دەربارەی کوژرانی ئەبوبەکر بەغداد ڕابەرى ڕێکخراوی داعش ڕایگەیاندووە “پڕۆسەی لەناوبردنی بەغدادی، ئەمیری داعش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئەمریکا و جیهان، پیرۆزبایی لە یەکەی هێزە تایبەتەکان و دەزگای هەواڵگری دەکەم  بۆ بەسەرکەوتوی ئەنجامدانی ئەو کارە گرنگ و مەترسیدارە”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە “کوژرانی بەغدادی بۆ ئەمریکا و جیهانیش سەرکەوتو نەدەبوو ئەگەر هاوکاری هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سوریا نەبوایە”.

.

ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا کوژرا، دواتریش هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە کوشتنی خەلیفەکەی داعشیان پشتڕاستکردەوە.

.

لەبارەی کوژرانی بەغدادییەوە تڕەمپ ڕایگەیاند: “لە پرۆسەی کوژرانی بەغدادیدا، جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی تاکە کەسی نا ئەمریکی بوە کە ئاگادار بوبێت و پڕۆسەکە بە هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە کراوە”.

.

لەدوای کورژانی بەغدادیشەوە، بەشێوەیەکی فەرمی زیاتر لە 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراقەوە گەڕانەوە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل