fbpx
Shadow Shadow

مەکگۆرک: تورکیا یارمەتى ئەمریکاى نەدا بۆ داخستنى ڕێگایەک کە داعش بەکاریدەهێنا بۆ گواستنەوەى چەک

19:14 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

مەکگۆرک چەند دۆسییەیەک لە دژى تورکیا ئاشکرادەکات و دەڵێت، لەکاتى شەڕى داعشدا تورکیا ڕەتى کردووەتەوە یارمەتى ئەمریکا بدات بۆ داخستنى ڕێگایەک کە داعش چەکى پێدا گواستوەتەوە.

,

کەمێک پێش ئێستا برێت ماکگۆرک لە زنجیرە تویتێکیدا کە دژى تورکیا پۆستى کردوون ڕایگەیاند: “تەل ئەبیەز ڕێگای سەرەکیی داعش بوو کە لەو ڕێگەیەوە چەکدارەکانی دەهاتن و بە ئازادانەش چەک و تەقەمەنی دەگواستەوە بۆ ڕەقە و عێراق، بەڵام تورکیا ڕەتی کردەوە بە هاوکاریی و یارمەتیی ئەمەریکا ئەو سنورە بەڕوی داعشدا دابخات”.

,

لە یەکێکى تر لە نوسینەکانیدا مەکگۆرک دەڵێت: “لە حوزەیرانی 2015 دوای ئەوەی تورکیا هیچی نەکرد و سنورەکەش بە فراوانی کرابوەوە، یارمەتی هەسەدەمان دا تەل ئەبیەز پاکبکەنەوە، دوای شەڕەکەش، تورکیا سنورەکەی بەڕوی هەسەدە نەک داعشدا داخست و دیوارێکی دروست کرد”.

,

ئەم وتانەى مەکگۆرک، نوێنەرى پێشوى سەرۆکى ئەمریکا لە شەڕى دژ بە داعش لەکاتێکدایە، تورکیا لە ئێستادا ئۆپراسیۆنى سەربازى لە ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هەسەدەش دەڵێت، بەرگرى لەخۆیان دەکەن و دەستکەوتەکانیان بەدەستەوە نادەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل