Shadow Shadow

عەلی باپیر و عومەری سەید عەلی کۆدەبنەوە

سەرکردەیەکى کۆمەڵ: چارەنووسی گۆڕان لەنێوان پارتی و یەکێتیدا نادیارە

11:25 سێ شه‌ممه‌ 18 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان سەردانی گردی زەرگەتەی سلێمانی دەکات و لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان کۆدەبێتەوە، ئەندامێکى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى کۆمەڵیش ئاماژە بەوە دەکات “دیارنییە چارەنووسی گۆڕان لە نێوان یەکێتی و پارتیدا چی بەسەردێت”.

.

کامەران بابان زادە، ئەندامی ئەنجوومەنى سەرکردایەتى کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند:” مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ و شاندێکی یاوەری، سەردانی گردی زەرگەتە دەکەن و لەگەڵ عومەری سەید عەلی و شاندێکی گۆڕاندا کۆدەبنەوە و تاوتوێی دۆخی هەرێم و ناوچەکە دەکەن”.

.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵ و گۆڕان ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنى سەرکردایەتى کۆمەڵ وتی، لە ڕابردوودا هەردوو لایەن چەندین کاری هاوبەشیان پێکەوە کردووە و پەیوەندییەکی باشیان هەبووە، بەڵام بۆ ئەم کابینەیە و ئەم خولەی پەرلەمان هێشتا زووە بۆ باسکردنی ئەو پرسە.

.

کامەران بابان زادە، روونیکردەوە، ڕوون نییە چارەنووسی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ پارتی هەیەتی لە نێوان یەکێتی و پارتی و دوو زۆن و دوو نفوسی جیاوازدا چی بەسەردێت و جێبەجێکردنیشی زۆر قورسە و هەروا ئاسان نییە، بۆیە لەئێستادا هیچ نەخشە ڕێگەیەکیان نییە بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ گۆڕاندا و چاوەڕێ دەکەن تا حکومەت پێکدەهێنرێت.

.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم  ئەندامەکەی ئەنجوومەنى سەرکردایەتى کۆمەڵ باسی لەوەکرد، بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو و هەروەها پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی پێمانوایە پێکهێنانی حکومەت زیاتر دوادەکەوێت و بە ئاسانی پێکنایەت.

.

سەردانەکەی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بۆ لای بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە کە دوێنێ (دووشەممە) مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم سەردانی سلێمانی کرد و لە بەشێکی سەردانەکەیدا لەگەڵ شاندێکی گۆڕان لە گردی زەرگەتە کۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل