Shadow Shadow

تا ئێستا یەکێتی بڕیاری بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی بارزانی نەداوە

وته‌بێژی یه‌كێتی: جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی بڕیارده‌دات بەشدار بین

13:03 پێنج شه‌ممه‌ 06 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێ کردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پرسی بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێم کۆبوویەوە.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2019 میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە بە بەشداری هەریەکە لە کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەم و بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی بەڕێوەچووە.

.

لەوبارەوە لەتیف شێخ عومەت وته‌بێژی یه‌كێتی له‌باره‌ی به‌شداری كردنی یه‌كێتی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی.

.

وته‌بێژی یه‌كێتیی بەمیدیای حزبەکەی وتووە هێشتا كاتێكی زۆریان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا، بۆیه‌ نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌و پرسه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

.

سه‌باره‌ت به‌ بەشداری سه‌رۆك كۆماری عیراق  وته‌بێژی یه‌كێتی ڕایگەیاندووە د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح خۆی ئازاده‌ به‌شداریكردن یان نه‌كردنی له‌و مه‌راسیمه‌دا .

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەب سیاسی یەکێتی تاوتوێ کردنی پرسی بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژارێردراوی هەرێمی کوردستان بووە، بەڵام نەگەیشتونەتە بڕیاری کۆتایی.

.

پێشتر ناس کورد بڵاویکردەوە، پارتی بەفەرمی داوای لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کردووە بەشداری رێورەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم بێت، چاوەڕوان دەکرێت پرسی بەشداری بەرهەم ساڵح و بەرپرسانی دیکەی یەکێتی لە مەراسیمی سوێندخواردی سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە 28ی ئایاری 2019، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاریدا فراکسیۆنی سەوز بەشداری لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستان نەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێم، هاوکات سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان 10ی ئەم مانگەی بۆ سوێندخوارنی سەرۆکی نوێی هەرێم دیاریکردووە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل