Shadow Shadow

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان لە کۆبوونەوەدایە

12:17 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاری کەرکوک، ئێستا مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە.

.

ئارێز عەبدووڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “مەکتەبی سیاسی  لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبێتەوە “.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری  بەشداریکردن یاخود نەکردن لە مەراسیمەکەی سبەی بۆ سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەدرێت.

.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە و لەسەر ناوێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێکبکەون، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل