Shadow Shadow

مەلا بەختیار بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ بەستنی کۆنگرە تاوتوێی دوو پڕۆژە دەکات

11:55 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ دیارییکردنی ڕۆژی کۆنگرەی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدایە و تێیدا دوو پڕۆژە تاوتوێ دەکات و مەلا بەختیاریش بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە.

.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسییدا زۆرترین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ڕۆژى كۆنگره‌ى چواره‌مى دیاریی بكرێت.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى بەوەكرد، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا تاوتوێی دوو پڕۆژه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن دوو ده‌زگاى فه‌رمیى یه‌كێتیه‌وه‌ ئاماده‌كراون،‌ ئه‌وانیش پڕۆژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند و مه‌كته‌بى ڕێكخستنى ئەو حزبەن.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، پێشنیازی ئەوەکراوە لە ڕۆژی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی یان ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی کۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبە ببەسترێت.

.

سه‌رچاوه‌كەی ناس کورد لەوبارەوە وتی: “پێناچێ بتوانرێت ڕۆژى كۆچى دوایى مام جه‌لال دیارى بكرێت بۆ به‌ستنى كۆنگرهم‌ چونكه‌ ئه‌و یاده‌ كاته‌كه‌ى زۆرى نه‌ماوه‌  و نزیك بووه‌ته‌وه‌، بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ش نزیكه‌ى دوو مانگى پێویسته.‌”

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی، بەشداری لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسییدا نەکردووە بەڵام به‌شدارى پڕۆسه‌ سیاسیه‌كانى دواترى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌كات.

.

جگەلەوە ناس کورد زانیویەتی، مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە گەڕاوەتەوە ناو کۆبوونەوەکان و ئەمڕۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسییدا کردووە.

.

پێشتر مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بە ناس کوردی وت: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەکردایەتی و مەکتەبی سیاسی دوو کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەبێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل