fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مەهدی کەروبی بۆ خامنەیی: هیچ مەرج و سیفەتێکی ڕێبەریت تێدا نییە

08:48 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

مەهدی کەڕوبی، سەرۆکى باڵی ڕیفۆرمخواز و سەرۆکى پێشووتری ئەنجومەنی شورای ئێران نامەیەکی ئاڕاستەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردووە و تێیدا دەڵێت: “هیچ مەرج و سیفەتێکی ڕێبەریت تێدانییە”، ئاماژەی بەوەشکردووە کە خراپی دۆخەی ئێران بەهۆی دەستێوەردانی خامنەییە لە کاروباری وڵاتدا.

.

کەڕوبی لە نامەکەیدا کە لە دوای داننان بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئاڕاستەی خامنەیی کردووە، دەڵێت: “ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی نوسینی نامەیەکی تێروتەسەلم بۆ خامنەیی دەربارەی ئەو دۆخە خراپەی ئێرانی تێکەتووە، بەڵام لەدوای ڕووداوی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ئیتر بڕیارم دا نامەکەی بۆ بنێرم”.

.

کەروبی دەشڵێت ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەم دۆخە خراپەی ئێرانی تێکەوتووە، بەهۆی دەستێوەردانی هەڵەی خامنەییە لە تەواوی کاروبارەکانی وڵاتدا”.

.

هاوکات لە نامەکەیدا، کەڕوبی خامنەیی بە هۆکاری سەرجەم کێشەکان و دۆخی خراپی ئێران لە ڕووی سیاسی، ئابوری، سەربازی و ئەمنیی زانیوە و داوای کردووە، زەمینەسازی بکات بۆ چاکسازی کردن.

.

مەهدی کەڕوبی ماوەی 10 ساڵە لەژێر فەرمانی مانەوەی ناچاری عەلی خامنەییدایە لە ماڵەکەی خۆیدا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل