fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مەهدی موهەندیس خوازیارە پێش لەناوچوونی ئیسرائیل سعودیە وێران بکرێت

14:04 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

میدیایەکی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی پشت پەردەى بەرنامەیەکی لەگەڵ مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنوسێكی ئێرانی گفتوگۆدەکات و هیوای وێرانكردنی سعودیە دەخوازێت لە پێش ئیسرائیل.

.

موهه‌ندیس به‌ زمانی فارسی بە ڕۆژنامەنوسەکان دەڵێت: هیوای وێرانكردنی “ڕیاز ده‌خوازم نه‌ك ئیسرائیل،” چه‌ند جارێك دووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، “ڕیاز.. ڕیاز.. نه‌ك ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكاش به‌ ده‌ستی تره‌مپ وێران ده‌بێت.”

.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکان بە مەهدی موهەندیس دەڵێت، لەگەڵ هاوەڵەكەم باسی ئەوەمان كرد كە موهەندیس شەهید بێت زۆر باشە، بەڵام چەند ساڵێكی دیكە، ئەویش دەڵێت:” ئەوە شتێكی باشە پێش شەهیدبوونی كەسێك ئێوە چەند خولەكێك تۆماری ڤیدیۆیتان كردووە بۆ ئێوە دەبێتە دەستكەوت”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل