fbpx
Shadow Shadow

مەلا کرێکار لە ئۆسلۆ دادگایی دەکرێت “ڕادەستکردنى بە ئیتاڵیا یەکێکە لە ئەگەرەکان”

10:58 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ پڕۆسەى دادگاییکردنى مەلا کرێکار لە دادگاى تاوانەکانی ئۆسلۆ بەڕێوەبچێت و دادگا تاوتوێی مەرجەکانى ڕادەستکردنى بەئیتاڵیا بکات.

.

خالید رەنجدەر براى مەلا کرێکار لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک باسى لەوەکردووە، دادگاى تاوانەکانی ئۆسلۆ ئەمڕۆ و سبەینێی دیاریکردووە بۆ سەیرکردنی مەرجەکانی ڕادەستکردنی مەلا کرێکار بە ئیتاڵیا.

.

دواى بڕیارەکەى دادگایەکی ئیتاڵیا لە مانگى تەمموزى ئەمساڵدا بۆ سزادانى مەلا کرێکار بە زیندانیکردنى بۆ ماوەى 12 ساڵ، پۆلیسى ئۆسلۆ مەلا کرێکارى لەماڵەکەى خۆیدا دەستگیرکردو  بڕیاریدا لە دەستبەسەریدا بمێنێتەوە تا ڕۆژی هەشتى کانونی یەکەمی ئەمساڵ.
.

ئیتاڵیا لە 18 تەموزی ئەمساڵ داوای لە نەرویج کرد مەلا کرێکاری ڕادەست بکەن بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاکەی لە ئیتاڵیا.
.

بەوتەى خالید ڕەنجدەر، برینیار مێلینگ، پارێزەرە نەرویجییەکەی کرێکار سکاڵاى لەسەر دەستبەسەرکردنی کرێکار بەرزکردووەتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی ئۆسلۆ، بەڵام ئەو دادگایە لە هەشتى ئابی ئەمساڵ سکاڵاکەى ڕەتکردووەتەوە.
.

باسى لەوەشکردووە، یاساناسانی نەرویج پێیانوایە ڕادەستکردنی کرێکار بە ئیتاڵیا پرۆسەیەکی دوورودرێژە و، ئەگەر دادگای ئۆسلۆش بڕیارەکە بدات، پارێزەرەکەی کرێکار دەستبەجێ سکاڵاى لەسەر دەکاتەوە و، دۆسییەکە دەبرێتە دادگای باڵای نەرویج.

.
ئەگەر دادگای باڵاش هەمان ڕای دادگاکانی تری هەبوو، دۆسیەکە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دادی نەرویج لە ڕێگەی دادوەری گشتی نەرویجەوە. ئەو کاتە ئەو وەزارەتە بڕیار دەدات مەلا کرێکار ڕادەستی ئیتالیا بکات یان نا، خالید ڕەنجدەر وایوتووە.

.
هیواشى خواستووە، دادگای نەرویج دۆسییەکەی مەلا کرێکار نەکات بە قوربانیی “ئەو گەمە سیاسییەی کە لە ساڵی 2012ەوە دەستی پێکردووە و بە تۆمەتی جۆربەجۆر و دادگاییکردن هەوڵی دەکردنی مامۆستا کرێکار دراوە لە نەرویج”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل