Shadow Shadow

"خۆم بە خاوەنی ماریا هەورامی دەزانم و دەچم سەردانی دەکەم"

مەلا هەڵۆ لەسەر هێرشکردنە سەر ماریا هەورامی ڕوونکردنەوە دەدات

10:22 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

مامۆستا هەڵۆ لەسەر هێرشکردنەسەر هونەرمەند، ماریا هەورامی پەشیمان بوونەوەى خۆى دەربڕی و ڕایگەیاند، هەڵە بوە، دەشڵێت، خزمى ئەو کچە هونەرمەندەیە و خۆى بەخاوەنى دەزانێت.

.

مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید، مامۆستای ئایینی، لە ڕوونکردنەوەیەکی دەنگیدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەو قسانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرامبەر ماریا هەورامی کردبووی ڕایگەیاند: “من سورم لەسەر ئەوەی کە ئەو شێوازە گۆرانی وتنە ناشەرعییە و پێچەوانەی شەرعی ئیسلامە، تا بمێنم هەوڵدەدەم پێش بەو کارە بگرم، بەڵام پەشیمانم لەو شێوە دەربڕینەی کە بەرامبەر ئەو خاتوونە بەکارم هێنا، چونکە هەم لەڕووی دینەوە و هەم لەڕووی عورفەوە هەڵەیە و دروست نییە”.

.

ئەو مامۆستا ئاینییە ئاماژە بەوەش دەکات، داوای لێبوردن لە ماریا هەورامی دەکات و ئەویش هەرچییەکی هەیە دەتوانێت بچێت لە دادگا سکاڵا تۆمار بکات، ئامادەشە بۆ هەموو شتێک کە بەشێوەی یاسایی بەرامبەری بکرێت.

.

سەبارەت بەو بەرگرییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ماریا هەورامی دەکرێت و هێرش دەکرێتە سەر مەلا هەڵۆ، باسی لەوەدەکات: “ئەو خاتوونەش پێویست ناکات کەس خۆی بکات بە خاوەنی ئەو خاتوونە و بەرگری لێبکات، چونکە ئەو خزمی نزیکی خۆمە و خۆم خاوەنی ئەوم، بەمزووانەش دەچم لەگەڵی دادەنیشم و قسەی لەگەڵ دەکەم و من بەرژەوەندی ئەوم دەوێت، بۆیە ئەو قسەیەم کردووە و ویستومە واز لەو کارە ناشەرعییە بهێنێت”.

.

هاوکات سەبارەت بەوەی سوکایەتی بە هەورامییەکان کردبێت، مەلا هەڵۆ ڕوونیکردووەتەوە: “حەدم نییە کارێکی وابکەم، چونکە من خۆم هەورامیم، باوکم هەورامییە، شانازیش بە هەورامی بوونی خۆمەوە دەکەم”.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر لە تۆمارێکی دەنگیدا کە بڵاوبووەوە، مەلا هەڵۆ، باسی لە نویترین کلیپی ماریا هەورامی کردبوو و بەکارێکی ناشەرع ناویبردبوو، هەروەها ئاماژەی بەوەکردبوو: “ئەوەی ئەو دەیکات لەشفرۆشیش کاری واناکات”، لەگەل کۆمەڵێک “سوکایەتى” دیکە کە بەو هونەرمەندە کچەى کردبوو.

.

هونەرمەند ماریا هەورامی لە یەکەم شەوی جەژندا نوێترین کلیپی خۆی بەناوی “دڵەکەم” بڵاوکردەوە و لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا کلیپەکەی ماریا، ملیۆنێک بینەری تێپەڕاند.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل