fbpx
Shadow Shadow

مەلا هەڵۆ لەبارەى تۆمارە دەنگییەکە بۆ ناس کورد دەدوێت.. “هیچ پەلەم نییە”

17:46 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

ناس کورد-ئەحمەد مستەفا

بۆ یەکەمجار لە دوای بڵاوبوونەوەى تۆمارێکی دەنگی بەناوی ئەوەوە، مەلا هەڵۆ تایبەت بە ناس کورد دەڵێت، “ئەو تۆمارە دەنگییە بە هیچ شێوەیەک لە وتاری هەینی یان هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەک دەرنەکراوە و ئاگاداری نییە.”

هەلۆ حەمەڕەشید، مامۆستای ئاینی بە ناس کوردی وت، “ڕۆژانە بە بەردەوامی نامە و پەیامی جیاوازم پێدەگات، پێشم وایە لایەنی جیاواز دەستیان لەو بابەتەدا هەبووە.”

.

مەلا هەڵۆ دەشڵێت، “لەئێستادا خۆم لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەم و هیچ پەلەم نییە لە گەیشتن بە ڕاستی پشت تۆمارە دەنگییەکە و هەنگاو بە هەنگاو بەدوای ڕاستی تۆمارەکەدا دەکەوم.”

ڕاشیگەیاند، “من دەڵێم ئەگەر لە گەنجێتییەوە تا ئەم تەمەنەم دڵداریم کردبێت نەعلەتی خوام لێبێت.”

ماوەى سێ ڕۆژە تۆمارێکی دەنگی بەناوی مەلا هەڵۆوە بڵاوبووەتەوە کە لە تۆمارەکەدا، دەنگەکە لەگەڵ کچێکدا قسە دەکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل