Shadow Shadow

ڕەخنەی توند لە شێوازی کاندیدکردنی وەزیرەکانی یەکێتی دەگرێت

مەلا بەختیار: چاره‌نوسی یه‌كێتی كه‌وتوەتە‌ ده‌ست ئۆرگانه‌كانی خوار سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی

21:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هەڵوێستی خۆی لەسەر پشکی حزبەکەی لە کابینەی نوێی حکومەت ڕاگەیان دو دەڵێت: “له‌ مێژووی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌، هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه‌ پشكه‌ كابینه‌ی یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه‌.”

.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی تەمموزی 2019، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە سەر شێوازی هەڵبژاردنی کاندیدەکانی حزبەکەی بۆ کابینەی نوێی حکومەت نوسێنێکی بڵاوکردەوە.

لە نوسینەکەیدا مەلا بەختیار ڕایگەیاندووە، “دوای نۆ مانگ بگره‌ و به‌رده‌ی ته‌كه‌توله‌كان ئاكام له‌ ناو خۆیاندا سازان، دونیایه‌ك قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆی ته‌كه‌تولبازیه‌ خۆپه‌رستیه‌ پۆست خوازیه‌ هه‌یه‌ بكرێت، با جارێ دوای بخه‌ین”.

.

مەلا بەختیار ئاشکرای کردووە، “له‌ كابینه‌ی پێشوو له‌ دیاریكردنی پشكه‌كانی یه‌كێتی له‌ ترسی ته‌كه‌توله‌كان و پلانگێڕه‌كان، خۆی بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كانی به‌ هه‌ندێك پێوه‌ر ڕووبه‌ڕووی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پێنج پارێزگاكانی كوردستان كردوەتەوە و هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێكیان، كاندیدی خۆیان هه‌ڵبژاردووە و هه‌موویان نێردراون بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌سه‌ندكراون.”

.

دەشڵێت: “له‌ مێژووی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌، هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه‌ پشكه‌ كابینه‌ی یه‌كێتی دیارینه‌كراوه‌.”

.

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی دەڵێت: “هه‌ڵبژاردنی پشكه‌كان، به‌ پێوه‌ره‌كانی ده‌سته‌گه‌ری، ئاییندەی باش نابێت و كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزتر بۆ یه‌كێتی زیادكراوە له‌ كۆنگره‌شدا، چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی عیراق و كوردستان، ده‌بێته‌ به‌شێكی گرنگی باس و خواستی گه‌رمی چواره‌مین كۆنگره‌، “به‌ مه‌رجێ ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ش، به‌ ده‌ردی پشك پشكێنه‌ی ته‌كه‌تول و پلانگێری نه‌برێت.”

.

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، “ئێستا له‌ هه‌موو كاتێك باشتر ده‌ركه‌وت، چاره‌نوسی یه‌كێتی کەتووەتە ده‌ستی ئۆرگانه‌كانی خوار سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ چۆنیه‌تی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌شه‌وه‌.”

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل