Shadow Shadow

مەسیحیەکانى عێراق بەرەو لەناوچوون دەچن

17:24 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

 

ناس کورد- وریا حسێن
ئسقۆفی هەولێر لەبەردەم گەورە مەسیحیەکانی بەریتانیا لە لەندەن وتارێکی پڕسۆزی خوێندەوە و ئەوەی بەگوێیاندا “دوای 1400 ساڵ، مەسیحیەکانی عێراق بەخێرایی بەرەو لەناوچوون دەچن”.

.

بەگوێرەی ئامارێک، تاپێش ساڵی 2003 ژمارەی هاووڵاتیانی مەسیحی لە عێراق 1 ملیۆن و 500 هەزار کەس بوون بەڵام بەشێوەیەکی خێرا ئەم ڕێژەیە بۆ 150 هەزار مەسیحی دابەزیوە، ئەمە مەترسی گەورەی دروستکردووە ئەگەری هەیە لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا لەعێراق مەسیحیەکان بەتەواوی نەمێنن.

.

مەتران بەشار مەتا وەردە، ئیسقۆفی هەولێر لەوتارەکەیدا تۆمەتی ئاڕاستەی گەورەی مەسیحیەکان لەبەریتانیا کرد کە نەیانتوانیوە شتێکی کەم بۆ مەسیحیەکانی عیراق بکات و بڕوای وایە تەحەدای نوێ لەبەردەم هاووڵاتیانی مەسیحی، “جیهاد”یەکانن کە مەبەستی “داعش”ە، دەڵێت”دوای هاتنی داعش لە ساڵی 2014 زیاتر لە 125 هەزار مەسیحی شوێنی باووباپیرانیان بەجێهێشتووە و ئاوارەبوون”.

.

ئیسقۆفی هەولێر لەوتارەکەیدا بەشێوەیەکی گشتی باسی هەموو عێراقی کردووە بەبێ جیاکردنەوەی کوردستان، بەڵام سەرۆکی لیستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری لە پەرلەمانی کوردستان باوەڕی وایە “زۆرینەی مەسیحیەکانی عێراق ژینگەی ئارامی کوردستانیان پێخۆشە و لێرە نیشتەجێبوون”.

.

كلاره‌ عودیشو یەعقوب سەرۆکی لیستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری جەختی لەسەر قسەکانی “ئسقۆفی هەولێر” کردەوە و ئەوەی بۆ (ناس کورد) ڕوونکردەوە لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا مەسیحیەکان لەعێراق نامێنن ئەوەشی دەمێنێت ڕوو لەکوردستان دەکات، وتی:”بەدرێژایی ڕژێمەکانی پێشووی و ئێستای عێراق مەسیحیەکان کەوتوونەتە بەر شاڵاوی جۆراوجۆر و بێزاریان کردوون، کە دواترینیان داعش بوو”.

.

وتیشی: “مەسیحیەکان لەسایەی ڕژێمە جۆراوجۆرەکانی عێراق وەکو کەسی پلە دوو مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، لەکاتێکدا ئەوان پلەی بەرزی زانستیان هەبووە لەعێراق”.

.

كلاره‌ عودیشو یەعقوب هەرێمی کوردستان لەعێراق جیادەکاتەوە و باوەڕی وایە ئێستا بەشێوەیەکی ڕاستەقینە هەرێم بووەتە لانکەیەکی ئارام و گەشەسەندوو بۆ ژیانی مەسیحیەکان ئەوەش لەو باوەڕەوە سەرچاوەی گرتووە خەڵک و حکومەتی هەرێم کوردستان بۆ پێکەوە ژیان هەیانە لەگەڵ مەسیحیەکان، دەڵێت:”هیچ جیاکارییەکی ئاینی لەنێوان مەسیحی و موسڵمان نییە، ژینگەیەکی لەبار هەیە بۆ مەسیحیەکان لەکوردستان، بۆیە ئێستا مەسیحیەکانی عێراق کۆچ بۆ کوردستان دەکەن و لێرە کاردەکەن و سەرمایەکانیان دەخەنەگەڕ”.

.
ئەوەش دەڵێت:”ئەو کێشانەی مەسیحیەکانی کوردستان هەیانە، هەمان کێشەیە هاووڵاتیانی دیکەی کوردستان هەیانە، کێشەی ئاینیان نییە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل