fbpx
Shadow Shadow

وەک ڕێزێک بەرامبەر قوربانییانى خۆپیشاندانەکان

مەسیحییەکانى عێراق ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ و لەدایکبوونى پێغەمبەر عیسا ناگێڕن

19:15 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

گەورە پیاوی ئاینی مەسیحییەکان لە عێراق ڕایگەیاند، وەک ڕێزێک بۆ خوێنی قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، بڕیاریانداوە ئەمساڵ ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ نەگێڕن.

,

ئەمڕۆ سێشەممە 3ى کانونی یەکەمی 2019، لویس ڕۆفائێل ساکۆ، پاتریارکی کلدان لە عێراق و جیھان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکرد: “ڕێز لە خوێنی قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەگرین، بۆیە بڕیارمانداوە ئەمساڵ ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ نەگێڕین”.

,

ساکۆ، جەختی لەوەشکردوەتەوە، وەک داکۆکییەک بۆ خۆپیشاندانەکان و هاوخەمییەک بۆ کەسوکاری قوربانییانی خۆپیشاندانەکان، ئەمساڵ مەسیحییەکانى عێراق بەهیچ شێوەیەک مەراسیمەکانی چەژنی سەری ساڵی نوێ و لەدایکبوونی پێغەمبەرى مەسیح ناگێڕن، ئەوەش خراوەتەڕو تەنها لە کڵێساکان نوێژەکان ئەنجامدەدەن و نزا بۆ گیانی پاکی شەهیدەکان دەکەن و ئاوات دەخوازن  بریندارەکان بەزوترین کات چاک ببنەوە.

,

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ،عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایکرد، لەسەرەتای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە 433 کەس  کوژراون و زیاتر لە 20 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل