fbpx
Shadow Shadow

"لە کوردستان لە پێناو تاکە کەسدا یاریی بە یاسا دەکرێت"

مەسعود عەبدولخالق داوای پێکهێنانی دەستەیەک بۆ سەرۆکایەتی هەرێم دەکات

20:40 سێ شه‌ممه‌ 26 ئادار 2019

ناس کورد- ڕەنجدەر ڕزگار

مەسعود عەبدولخالق داوا دەکات بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستەیەکی پێنج کەسی دروست بکرێت کە تیایدا پێکهاتەکان و ئۆپۆزسیۆنیش پشکیان تێیدا هەبێت، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کوردستان لە پێناو تاکە کەسدا “یاریی بە یاسا دەکرێت.”

 

نووسەر و چاودێری سیاسیی، مەسعود عەبدولخالق پێشنیاردەکات لە هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێم و دەستەی سەرۆکایەتی هەبێت بۆ ئەوەی هەر یەک لە ئەندامەکانی دەستەکە مەلەفێکی دیارییکراو بەڕێوەببات.

 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە باشتر وایە پێکهاتەکانی دیکە و ئۆپۆزسیۆنیش پشکیان لە دەستەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هەبێت.

 

ئەو نووسەرە باس لەوەش دەکات ئەگەر لە کوردستاندا سەرۆکێکی دادپەروەر هەبێت، ئەوا “لە قۆناغی ڕاگوزەریدا سیستم سەرۆکایەتی بێت باشترە.”

 

مەسعود عەبدولخالق جەختدەکاتەوە کە لە کوردستان لە پێناو تاکە کەسدا یاریی بە یاسا دەکرێت، دەشڵێت: “حکومەت و دامەزراوەکان پێناسەی یاساییان هەڵنەگرتووە، پێناسەی یاسایی حکومەت ئەوەیە کە هیچ دەسەڵاتێک لەسەروو دەسەڵاتی ئەوەوە نەبێت، بەڵام لە کوردستان زۆر دەسەڵاتی وەک؛ حزب، کەسایەتی، بنەماڵە و کۆمپانیا لە سەروو حکومەتەوەن.”

 

“پێوستمان بەوە هەیە کە یاسا و دەستوور سەروەربێت، بۆ ئەوەی یەک جار یاسایەک دابنرێت، زۆر ئیهانەیە بۆ یاسا و بۆ کوردستانیش کە ئەو دەردە دەدرێتە یاسا، بۆ جۆرە سەرۆکێک جۆرە یاسایەک دادەنرێت، ئەو سەرۆکە دەگۆڕێت جۆرێکی تر یاسا دەردەچێت،” مەسعود عەبدولخالق وادەڵێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل