fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین"

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق بڵاوکردوە

16:31 شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەبارەى دۆخى ئێستاى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەى توندوتیژییە بەردەوامەکان و کوشتنى خەڵکى بێگوناحى کرد.

.

مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کرد “بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەمدواییە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكەى ئێستای عێراق هەبێت”.

.

لەراگەیەندراوەکەدا بارزانى روونیکردەوە، لە هەر گۆڕانكارییەكدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق ڕەچاوبكرێت و هەر گۆڕانێك دەبێ بە گوێرەی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت.

.

داواشى کرد “ڕێگە لە ڕوخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شوم بگیرێت”.

.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناحى لە عێراق کردووە.

.

راگەیەندراوەکە دواى زیاتر لە مانگێک لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانى هاووڵاتیانى شارى بەغدا و چەند شارێکى ترى عێراق دێت و هاوکاتیشە لەگەڵ راگەیەندراوێکى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و ئاماژەدان بەوەى کە نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەى بەشێوەیەکى فەرمى رادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق دەکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل