fbpx
Shadow Shadow

مەسعود بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم ڕاگەیاند

16:10 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

مەسعود بارزانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری درەوەی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و هۆشداری ئەوەیدا کە نەمانی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەكەدا دەبێتەهۆی ئەوەی كە جارێكی دیکە تیرۆر سەرهەڵبداتەوە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئاماژەی بەوەکرد، خوازیاری ئەوەن سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ عێراق.

،

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی کانونی دووەمی 2020، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەڵاحەدین پێشوازی لە دەیڤید شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک و ستیف فەگین، كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و چەند ڕاوێژكارێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا کرد.

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی پابەندە بە عێراق و هەرێمی كوردستان و خوازیاری ئەوەیە پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە سەر ڕێگەیەكی دروست و سەقامگیری بگەڕێتەوە.

،

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، مەسعوود بارزانی ڕۆشنایی خستووەتەسەر ڕۆڵی گرنگی هاوپەیمانان لە یەكلاییكردنەوەی شەڕی تیرۆر و هۆشداریی ئەوەیشیدا كە نەمانی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەكەدا دەبێتەهۆی ئەوەی كە جارێكی دیکە تیرۆر لەژێر ناوی جۆراوجۆر بەهێز ببێتەوە.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممەش سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆبوونەوە و تیایدا پشتیوانى خۆیان بۆ هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوە و داواشیان لە لایەنەکان کرد هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل