fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مەسعود بارزانی لەبارەی سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیاران پەیامێکی بڵاوکردەوە

16:22 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

ناس کورد-
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانی هەرێم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری ئەوە دەدات “سەپاندنی ئەو دۆخە بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ نییە”.

.

لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە، سووتاندنی دەغڵ و دانی هاووڵاتیانی كورد لە ناوچەكانی ماددەی 140 و هەروەها كوشتن و ئازاردان و برینداركردنی خەڵكی كورد لەو ناوچانەدا كە ماوەیەكە بووەتە دیاردە و ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت، تاوانێكی گەورە و زوڵمێكی ئاشكرایە لە هاووڵاتیانی بێتاوانی كورد دەكرێت.

.

سەرۆکی پارتی لەو بڕوایەدایە، ئەو زوڵمەی كە ڕۆژانە لەو ناوچانە دەكرێت، سزادان و هەڵتەكاندنی خەڵكە لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی و پێشێلكردنی یاسا و دەستوور و بەهاكانی مرۆڤایەتیە و زەنگی مەترسیشە بۆ ژیانی خەڵك و داهاتووی ئەو ناوچانە .

.
مەسعود بارزانی لەپەیامەکەیدا هۆشداری ئەوە دەدات، سەپاندنی ئەو دۆخە بەسەر جووتیاران و هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەدا، بە هیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵكردن نییە و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئەو بارودۆخە نالەبارە بێنە دەنگ.

.
بەپێویستیشیدەزانێت حكوومەتی عێراق بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و كۆتایی بەو ستەم و یاساشكێنیە بهێنێت كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێم لەدژی هاووڵاتیانی كورد ئەنجام دەدرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل