Shadow Shadow

مەسعود بارزانی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم کێشەکانی خۆیان نەهێننە ناو هەرێم

23:00 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی هێرشەکەی هەولێر دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان دەکات و داواش  له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه‌ ناو هەرێمی كوردستان و نه‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی هەرێم.

.

لە پەیامەکەى مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە کراوە، زۆر به‌ گه‌رمی ده‌ستخۆشی له هێزەکانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر و سه‌رجه‌م‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان دەکات كه‌ توانیان به‌ زووترین كات تۆمەتباران دەستگیربکەن.

.

بارزانی لە پەیامەکەیدا، داوا لە لایەنەکان دەکات كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه‌ ناو كوردستان و نه‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی كوردستان.

.

رۆژی (چوارشه‌ممه،‌ 17ی تەموزی 2019)  له‌ یه‌كێك له‌ ڕێستۆرانه‌كانی هه‌ولێر دیپلۆماتكارێكی توركیا کوژرا و لەو نێوەندەدا  دوو هاووڵاتی  کوردیش بوونە قوربانی و ئەمڕۆ (شەممە) دژە تیرۆرى کوردستان لە دوو راگەیەندراوى جیاوازدا دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى هێرشەکەى، راگەیاند.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل