fbpx
Shadow Shadow

"بڕیارە هەرێم و بەغدا ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکەیان واژۆ بکەن"

مەسرور بارزانی: گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو

09:20 دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکەى حکومەتی هەرێم بچێتەوە بەغدا بۆ “تەواوکردنى” دانوستانەکانى لەگەڵ بەغدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگه‌یاند، گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو.

.

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق لەزارى فارس عیسا نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا بڵاویکردەوە، وەفدى هەرێم ئەمڕۆ سەردانى بەغدا دەکاتەوە و بۆ تەواوکردنى دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا لەبارەى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتووەوە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “بڕیارە لە کۆتایی گفتوگۆکانیاندا واژۆ لەسەر ڕێککەوتنى نێوانیان لەبارەى بودجەى ساڵى داهاتووەوە بکەن”.

.

هەر لەو بارەیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا ڕایگەیاند ” گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتوو، کە ئەوەش جێگای خۆشحاڵییە”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە “بۆ بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ به‌غدا كارمان كردووه‌، كه‌ پاڵپشتی له‌ مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بکات”.

.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، شاندێکی حکومەتی هەرێم چووە بەغدا و لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2020ی عێراق لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی عێراق کۆبوونەوە.

.

دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێم، دوێنێ شاندەکە لەگەڵ مەسرور بارزانی و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاردار ئەمڕۆ دووبارە سەردانی بەغدا بکەنەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل