fbpx
Shadow Shadow

مەسرور بارزانی: پێش هاتنی وەرزی زستان نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

20:58 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ لیژنەى کۆکردنەوەى داهاتەکاندا، جەختی لە سەر دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان کردەوە، پێش هاتنی وەرزی زستان .

.

نووسینگەى رۆژنامەوانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کرد “ئەمڕۆ (دوو شەممە) سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتەکانی کرد و  رایسپاردن کار بکەن بۆ هاوسەنگی دروستکردن لەنێوان داهات و خەرجییەکان”.

.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کردووە،  پێویستە حکومەت کار لە سەر ئەوە بکات هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان، بە شێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت.

.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان جەختى کردووەتەوە لەسەر ئەوەى دەبێ دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت، چونکە کار و ئەرکی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆکردنەوەی داهاتەکان و ڕێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کرا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل