fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم لەگەڵ 70 وەبەرهێنەر کۆبووەوە

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەى بێکاری چ داواکارییەکیان لە وەبەرهێنەران کردووە؟

21:35 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاندێک لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەبەرهێنەران و بەڵێندەرانی هەرێم کۆبوونەوە بۆ بوژانەوە و باشکردنی باری ئابوری هەرێم و نزمکردنەوەی ژمارەی بێکاران.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی کانونی دووەمی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و تاوتوێی بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کار و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابوری هەرێمی کورستانیان کرد.

.

موخلیس سەلیم، بەڕێوبەری یاسایی  و کارگێڕی یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە کۆبونەوەکەدا 70 کەس لە یەکێتی وەبەرهێنەران و بەڵێندەران بەشداریان کردبوو، سەرۆکی حکومەت و  جێگرەکەی دڵنیاییان دایە وەبەرھێنەران و بەڵێندەران کە حکومەتی هەرێم  پاڵپشت و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پرۆسەی وەبەرھێنان و نەھێشتنی ڕۆتین لە دامودەزگاکانی حکومەتدا بۆیان و بەهەموو شێوەیەک هاوکاری وەبەرهێنەران و بەڵێندەران دەکەن بۆ ئەوەی کارەکانیان بە باشی بڕواتە پێشەوە و ئەوانیش بەردەوامبن لە ڕۆڵی خۆیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەریمی کوردستان”.

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەى بێکاری چ داواکارییەکیان لە وەبەرهێنەران کردووە؟

.

وتیشی، “لە کۆبونەوەکەدا حکومەتی هەرێم داوای لە بەڵێندەران و وەبەرهێنەرانیش کرد کە کار بکەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرانی بیانیش بێنە هەرێم، هەروەها داوای ئەوەشیکرد کە  وەبەرهێنەران هاوکاری حکومەت بن بۆ ئەوەی هەلی کار بۆ دانەمەزراوان و و بێکاران بدۆزنەوە و ئاسانکاری بکەن”.

.

موخلیس سەلیم ئاماژەی بەوەشکرد: “سەرۆکی حکومەت داوای کردووە وەبەرهێنەران لەگەڵ زانکۆکان پەیوەندی بکەن بۆ ئەوەی خوێندکارەکانیان بەو شێوەیە پەروەردە بکەن و وانەکانیان بخوێنن کە پێویستە بۆ بازاڕی کار، بۆ ئەوەی هەل بدرێت بە زۆرترین گەنج کە کار بکەن”.

.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی دەستەی وەبەرهینەران سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبونەوەکەدا وتویەتی: “بڕیاریان داوە بەشێکی دیکە لەو قەرزانەی کە لەکاتی قەیرانی دارایی لە بەڵێندەرانیان وەرگرتووە بدەنەوە”.

.

هاوکات بەپێی ڕاگەیەنراوی حکومەتی هەرێم لەبارەى کۆبوونەوەکە، سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت وەبەرھێنەرانیان دڵنیا کردەوە کە حکومەتی ھەرێم پاڵپشت و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پرۆسەی وەبەرھێنان و نەھێشتنی ڕۆتین لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەى بێکاری چ داواکارییەکیان لە وەبەرهێنەران کردووە؟

.

دەشڵێت، “سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجمان ئەوەیە زەمینەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنان لە گشت کەرتەکان بهێنینە ئارا و ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەکی بکەین.”

.

هاوکات “داواشی لە کەرتی تایبەت کرد کە هاوکاری حکومەت بکەن لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابوری و بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجەکانمان لە کەرتی تایبەتدا کە پێویستە لە دەرفەتەکانی کارکردندا زیاتر گرنگی بە گەنجانی هەرێمی کوردستان بدرێت.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل