Shadow Shadow

مەسرور بارزانی و فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە

18:32 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى تایبەت بە هەرێم و بەغدا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکانى پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و جگە لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ کە هێشتا دیار نییە بەشدار دەبن یان نا، فراکسیۆنەکانى تر ئامادەى کۆبوونەوەکە دەبن.

.

 

ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “بڕیاره‌ سبه‌ینێ (یەكشەممە، 8ی ئەیلوولى 2019) سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردییەكانی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامانی كوردی پەرلەمانی عێراق له‌ لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆببنه‌وه‌”.

.

وتیشى، كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت بەچەند پرسێک، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه ‌و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بەتایبەت کێشەی پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی 2020ی عێراق.

.

بەگوێرەى زانیارییەکانی ناس کوردیش، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەتایبەت لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی 16ی هەڵبژاردن لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.

.

ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی ئەو شاندەى پەرلەمانى کورستان بوو کە چەند رۆژێک لەمەوبەر سەردانى بەغدایان کرد و لەگەڵ زۆرینەی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان و بەرپرسانی عێراق دیداریان ئەنجامدا و گفتوگۆیان دەربارەی بودجە و هەڵبژاردن کرد.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل