fbpx
Shadow Shadow

مەسرور بارزانی: هەوڵدەدەم لە وادەى خۆیدا کابینەى نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمان

15:19 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

لەدوای ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەى نۆیەمی حومەتى هەرێم لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، هەوڵ دەدات بە هاوکاری هەموو ئەو لایەنانەى بەشداری کابینەى نوێ دەکەن لە وادەى خۆیدا پێکهاتەى کابینەى نوێی بخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.

.

لە لاپەڕەى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراوی حزبەکەى بۆ پێکهێنانی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، هەوڵ دەدات بۆ ئەوەى “هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین، ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.”

.

دەشڵێت، “سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل