fbpx
Shadow Shadow

مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

14:09 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات.

.

ئەمڕۆ، دووشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2019، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی تورکیا دەکات”.

.

ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەشدا “سەردانەکە پەیوەندی بە ڕوداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەوە نییە و دەمێکە پلانی بۆ دانراوە”.

.
وتیشی “لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ سەردانەکە دەکرێت و تا ئێستا دیار نییە مەسرور بارزانی لەگەڵ کێدا کۆدەبێتەوە”.

.

میدیاکانی تورکیا کات‌ و ئامانجی سەردانەکەی مەسرور بارزانیان دیارینەکردووە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو ئەنقەرە، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی بێت.

.

سەردانەکەی مەسرور بارزانی دەبێـتە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی هەرێم، دوای ئەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی وەرگرت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل