fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی داوا لە لایەنەکان دەکات “دور لە موزایەدە” پشتگیریی لە چاکسازی بکەن

14:35 چوار شه‌ممه‌ 12 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێم داوا لە پارت و لایەنە سیاسییەکان دەکات “دور لە موزایەدە و بە کردەوە پشتگیریی لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بکەن”.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی شوباتی 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

.

لە ڕاگەیەنراوی فەرمی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانی جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەى “پرۆسەی چاکسازی بەردەوام دەبێت و هەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە. گوتیشی هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی دارایی وکارگێڕیدا کار لە سەر رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەوانەش داهاتی نەوت  و گاز دەکەین کە دەمانەوێت شەفاف و ڕوون بێت، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.”

.

دەشڵێت، “ئەنجومەنی وەزیران وەزیرەکانی ڕاسپارد کە لە ماوەی پازدە ڕۆژدا پێشنیارەکانی خۆیان بۆ ڕەشنووسی پەیڕەوی ئاسانکاريی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادە بکەن و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

.

هەر لە کۆبوونەکەدا “بڕیار درا لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک وەزیری پەیوەندیدار پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل