Shadow Shadow

مەسرور بارزانى و شاندێکى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات

09:58 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەسەرۆکایەتى شاندێکى باڵا سەردانى شارى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، کۆدەبێتەوە.

.

شاندەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ شارى بەغدا لەگەڵ هەریەک لە عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، کۆدەبێتەوە.

.

چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، شاندەکەى هەرێم باس لە دۆسیەى نەوت و بودجە و دۆسیەى پێشمەرگە و ناوچە جێناکۆکەکان، بکەن.

 

.

سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ راگەیەندراوێکى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە لەپاش یەکەم کۆبوونەوەى کابینەى نوێ بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کرابوو، شاندێک بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات.

.

لەراگەیەندراوەکەى ئەنجومەنی وەزیراندا، ئاماژە بەوە کرابوو سەرۆکی حکومەت بڕیاریداوە “شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ دەربڕینی نیاز پاکی سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەى دەستوور”.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل