fbpx
Shadow Shadow

"هیوادارین بەغداد وەڵامێکی ئەرێنی پێشنیازەکانى هەرێم بداتەوە"

مەسرور بارزانى: لەگەڵ داوا ڕەوا و یاساییەکانی خەڵکی خۆپیشاندەری عێراقین

18:08 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا ڕاپۆرتیک لەبارەى 100 ڕۆژى تەمەنى ئەنجومەنەکە و ئەوکارانەى ئەنجامى داون بڵاو بکاتەوە، لەبارەى دۆخى ڕۆژئاواى کوردستان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانی خۆی لەگرژبوونی دۆخەکە نیشاندا و ئاماژەی بە لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد، کە تا ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار پەنابەر لە ڕۆژئاواوە ڕویان لە هەرێم کردووە.

,

بەگوێڕەى ڕاگەیەندراوى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەبارەى دانیشتنى ئەمڕۆى ئەنجومەنەکەوە، ئەوەش بڵاوکراوەتەوە: “لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕۆژانی داهاتوودا و لە دوای کۆتاییهاتنی 100 ڕۆژی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێکی بەرفراوان بڵاو دەکرێتەوە و تێیدا بە وردەکارییەوە ئاماژە بەو کار و پڕۆژانە دەکرێت کە ئەنجام دراون و ئەوانەشی نەتواندراوە ئەنجام بدرێن لە گەڵ ڕونکردنەوەی هۆکارەکانی ئەنجام نەدانیان”.

,
لە بەشێکى ترى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتوە، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانى ڕایگەیاندووە: “ئێمە لەگەڵ داوا ڕەوا و یاساییەکانی خەڵکی خۆپیشاندەری عێراقین، بەڵام بە هیچ شێوەیەك لە گەڵ توندووتیژیدا نین ئینجا لە هەر لایەکەوە بێت، پشتگیریش لە هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی عێراق دەکەین، بەڵام داواکارین هاوڵاتییان بە شێوازێکی ئاشتییانە داواکارییەکانیان بخەنەڕو و دامودەزگاکانی حکومەتی عێراقیش بەرپرسیارانە وەڵامی داخوازی ئاشتیخوازانەی خۆپێشاندەران بدەنەوە”.

,

سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوشکردووە: “سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراقە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەروەها هیوادارین کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بە پێی دەستور چارەسەر بکرێن، بەغدا وەڵامێکی ئەرێنی پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بداتەوە”.

,

لە بارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و باکوری رۆژهەڵاتی سوریاش، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانی خۆی لە گرژبوونی دۆخەکە نیشاندا و ئاماژەی بە لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردووە، کە تا ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار پەنابەرى ڕۆژئاواى کوردستان بەهۆی ئەم دۆخەوە ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى ئەنجومەنى وەزیران هاتوە.

,

مەسرور بارزانى ئاماژەى بەوەکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی پێوست بێت بۆ هاوکاریکردنی پەنابەرانى ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدات، بەڵام پێویستی بە هاوکاری حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە کە لەمبارەیەوە یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدەن.

,

ئەنجومەنى وەزیران ئەوەشى ڕاگەیاندووە، لەبارەى کاروبارە کارگێڕییەکانى حکومەتیشەوە، ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریداوە، هەر وەزارەتێک لە لای خۆیەوە بە وردی پیداچوونەوە بە پێکهاتەی وەزارەت و دامەزراوەکانی بکات، بەپێی پلان وخشتەیەکی زەمەنی دیاریکراو بە ئاراستەی زیاتر بە دامەزراوەییکردن و کەمکردنەوەی خەرجییەکان هەروەک لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمدا هاتووە.

,

بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، خستنەڕوی ڕەشنوسی پڕۆژەی لکاندنی منداڵ بە خێزانی جێگرەوە بوە، کە لەلایەن کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خراوەتەڕو، لەوبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە پڕۆژەکە بەشێوەیەکی مەبدەئی پەسەند بکات دوای ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک.

 

مەسرور بارزانى: لەگەڵ داوا ڕەوا و یاساییەکانی خەڵکی خۆپیشاندەری عێراقین

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل