fbpx
Shadow Shadow

"گەندەڵیمان وەستاندووە"

مەسرور بارزانى: فەرمانبەر هەیە دوو کاتژمێر دەوام دەکات و موچەى ڕۆژێکى تەواو وەردەگرێت

15:25 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى ڕایگەیاند، حکومەتەکەى کاریکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و ئەو کێشەیەیان وەستاندووە، بەڵام پێویستیان بە کارى زیاتر هەیە، چونکە فەرمانبەر هەیە دوو کاتژمێر دەوام دەکات و موچەى ڕۆژێکى تەواو وەردەگرێت.

.

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووەم رۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆك لە وتەیەکدا ڕایگەیاند “حکومەتى بەرپرسیار ئەوەیە کە دەتوانێت گەندەڵى کەمبکاتەوە، ڕەنگە لەناوبردنى گەندەڵى هەرگیز ڕوونەدەدات، ئەمە لەسەر ئەوە دەوەستێت تا چەند کۆنترۆڵى دەکەیت و کەمیدەکەیتەوە”.

.

وتیشى “کارمەندى حکومەت هەیە کە خەڵکى پشتیان پێدەبەستن بەڵام تەنها دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کاردەکەن و موچەى ڕۆژێکى تەواو وەردەگرن، ئەمە گەندەڵییە، تۆ دەبێت ئەو خەڵکە ناچار بکەیت، کە کارى خۆیان ئەنجام بدەن و بەدرێژایی ڕۆژ کاربکەن، ئەمە یەکێکە لەو کارانەى زۆر بەزوویی کارمان تێدا کردووە”.

.

مەسرور بارزانى ئاماژەى بەوەشکردووە، توانیویانە بەرتیل و و پارەدان و کارکردن بەهۆى نزیکى و پەیوەندییەکان نەهێڵن و رێگرى لەوانە بکەن بەشێوەیەکى باش.

.

ئەوەشى خستەڕوو “گەندەڵى تەنیا ئەوە نییە کەسێک دیاریبکەیت و لەدژى کاربکەیت، بەڵکو ئەوەیە نەهێڵیت خەڵک گەندەڵى بکەن، گەندەڵیمان وەستاندووە چیتر کەس ناتوانێت پشت بە هاوڕێیەتى کەسێک ببەستێت بۆ ئەنجامدانى کارەکانى”.

.

لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە، مەسرور بارزانى ڕایگەیاند “حكومه‌تی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق، به‌ تاكه‌ به‌رپرس و ئیداره‌ی رووداوه‌كانی عێراق نازانین. ئێمه‌ ئه‌و كێشانه‌مان له‌ 15 ساڵی رابردوو تێبینی كردووه‌”.

.

هەروەها بە پێویستى زانى حكومه‌ت ده‌رفه‌تێكی هاوسه‌نگی پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی بكرێت به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر حكومه‌تێك پێویستییه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی. ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ئه‌گه‌ر درا، ده‌بێت واده‌یه‌كی پێبدرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌نجامدانی چاكسازی.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل