Shadow Shadow

مەسرور بارزانى ئیدانەى تەقینەوەکانى عەفرین و قامشلۆ و حەسەکە دەکات

21:41 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى بڵاوکردەوە و جگە لە دەربڕینى هاوخەمى بۆ قوربانییەکانى تەقینەوەکانى ئەمڕۆى شارەکانى عەفرین و قامشلۆ و حەسەکە لە رۆژئاواى کوردستان، ئیدانەى ئەنجامدەرانى دەکات.

.

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، راگەیەندراوێکى لەبارەى تەقینەوەکانى ئەمڕۆى رۆژئاواى کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.

.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:

.

په‌يامێکی هاوخه‌مى له سه‌رۆکی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان

.

بە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

.

سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیيەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.

.

ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.

.

مه‌سرور بارزانى

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل