fbpx
Shadow Shadow

مەزڵوم کۆبانێ وەڵامى ئەردۆغان دەداتەوە

22:50 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

مەزڵوم کۆبانێ پلانەکەى ئەردۆغان بۆ جێگیرکردنى ملیۆنێک ئاوارەى سوریا لە ڕۆژئاواى کوردستان بە “مەترسیدار” دادەنێت و داوا لە ئەمریکا و ڕوسیا دەکات ڕێگربن لە گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە.

.

دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا پلانێکى وڵاتەکەى ڕاگەیاند، بۆ جێگیرکردنى ملیۆنێک ئاوارەى سوریا لەو ناوچانەى ڕۆژئاواى کوردستان کە دەستیان بەسەردا گرتووە.

.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا ڕایگەیاند “ئەوەى ئەردۆغان ڕایگەیاندووە بۆ نیشتەجێکردنى ملیۆنێک ئاوارە لە سەرێکانى گرێسپى، کارێکى زۆر مەترسیدارە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمریکا و ڕوسیا بەرپرسیارێتى نەگۆرینى دیمۆگرافیاى ناوچەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، داواش لەو دوو وڵاتە دەکات بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و میکانزمێک دابنێن بۆ گەڕانەوەى دانیشتوانى ئەو ناوچانە بۆ زێدى خۆیان.

.

دواى لەشکرکێشییەکەى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستبەسەرداگرتنى رووبەرێک بەدرێژایی 120 کیلۆمەتر و قوڵایی 50 کیلۆمەتر، لە سەرێکانییەوە تا گرێسپى، تورکیا دوو ڕێککەوتنى جیاجیاى لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا واژۆکرد بۆ وەستانى هێرشەکە.

.

پێشتر تورکیا ڕایگەیاندبوو، ئامانجى ئەوەیە دوو ملیۆن ئاوارەى سورى لە “ناوچەیەکى ئارام” لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا بەدرێژایی 444 کیلۆمەتر نیشتەجێ بکات.

.

تورکیا لە ئێستادا 3.5 ملیۆن پەنابەرى سوری لەخۆگرتووە، کە بەهۆى شەڕى ناوخۆى ئەو وڵاتەوە بەدرێژایی هەشت ساڵى ڕابردوو ئاوارە بوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل