fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"هیچ دیوار و كێڵگەیەكی پڕ لە مین لەنێوانماندا نییە"

مەزڵوم کۆبانێ: ناوچەکانمان به‌ڕوی ئاوارەکانی ئیدڵب كراوه‌یه‌

23:06 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، پێشوازی لە ئاوارەکانی ئیدڵب دەکەین، هیچ دیوار و كێڵگەیەكی پڕ لە مینیش لەنێوانماندا نییە.

.

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 5ى شوباتی 2020 ) مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تویتێکدا، ڕایگەیاند :”تا ئێستا بە هەزاران ئاوارەی پارێزگای ئیدڵب هاتونەتە ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە”.

.

 

كۆبانێ، پەیامەکەی هاوپێچکردووە لەگەڵ گرتە ڤیدیۆیەکدا کە تیایدا ساتی گەیشتنی ئاوارەكانی ئێدڵب بە ناوچەکانی ژێر دەستی شەرڤانان نیشاندەدات، نوسیویەتی :”پێشبینی دەکەین ژمارەیەكی زیاتر لە دانیشتوانی پارێزگای ئیدڵب ڕووبكەنە ئەو ناوچانەی كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە”.

.
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، کۆبانێ نووسیویەتى :”هەموو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئێمە لە پێشوازی ئاوارەكانی شاری ئیدڵبدایە، هەموومان هاووڵاتی  سوریاین، هیچ کەسێکیش منەت بەسەر كەسدا ناکات، دیوار و كێڵگەی مینیش لەنێوانماندا نییە، سنورەکانیش لە نێوانماندا کراوەن، پاسەوانی سنورەكانیش ئەو كەسانە ناکەن بەئامانج کە مەبەستیانه‌ بگەنە لای ئێمە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل