fbpx
Shadow Shadow

مەزڵوم کۆبانێ لەگەڵ شاندێکى ئەنەکەسە لە قامیشلۆ کۆبوەوە.. باسى چییان کرد؟

14:42 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا “ئەنەکەسە” کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی ڕۆژئاوا و هەماهەنگی زیاتری هێزەکانی ڕۆژئاوایان کرد.

.

شەلال گەدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنەکەسە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “کۆبوونەوەکە لەسەر داخوازی مەزڵوم کۆبانێ بووە کە دەیەوێت بەرەیەکی نیشتیمانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست بکات و لایەنە سیاسییەکان یەک بخات”.

.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەوەی تاووتوێی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە، هەروەها باس لە یەکڕیزی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان هەبێت و بەرەیەکی نیشتیمانی دروست بکەن.

.

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوەدەکەن، کۆبوونەوەکە لە شاری هەولێر کرابێت و مەزڵوم کۆبانێ لە هەولێر بێت، ئەو بەرپرسەی ئەنەکەسە ڕوونیکردەوە: “کۆبوونەوەکەی ئێمە لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ لە قامیشلۆ بووە و لەوێ سەردانمان کردووە، نازانم ئەگەر بۆ کاری دیکە چوبێتە هەولێر، ئاگادار نیم”.

.

بەپرسەکەى ئەنەکەسە کۆبوونەوەکەى بە ئەرێنى ناوبرد و روونیکردەوە ئەوان تێبینى خۆیان داوەتە فەرماندەى گشتى هەسەدە و لەو بڕوایەدایە کۆبوونەوەکە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی هێزەکان و ئێستا و هەرکاتێکی دیکەش بێت کوردی ڕۆژئاوا دەبێت یەک بگرن و پێکەوە کار بکەن.

.

هاوکات مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەى گشتى هەسەدە لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا رایگەیاند “لەماوەی دوو ھەفتەی ئایندەدا گۆڕانکاری گەورە و گرنگ لەڕووی سەربازی و سیاسییەوە لەڕۆژئاوا و ناوچەکە بەگشتی ڕوودەدات”.

 

وتیشى “ئێمە بەردەوام دەبین و ھەڵمەتەکانمان قورستر دەکەین لەسەر سوپای تورك و ھێزە تیرۆریستەکانی سوریا”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل