fbpx
Shadow Shadow

"قاهیرە دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت"

مەزڵوم کۆبانێ داوا لە سیسی دەکات نێوەندگیری بکات لەنێوان دیمەشق و هەسەدە

22:54 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە) ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان بەردەوامە لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ گەیشتن بە چارەسەرى کێشەکان، داواش دەکات قاهیرە ڕۆڵی خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سوریا بگێڕێت.

.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی TeNی میسری ڕایگەیاند، “ڕۆڵی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر لە پاراستنی یەکێتی سوریا و پرسی کورد بەرز دەنرخێنین”.

.

وتیشى، “ئێمە داوا دەکەین میسر ڕۆڵێکی زیاتر بگێرێت لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا و هاتن بەدەم داواکاری گەلانی سوریاوە”.

.

سەبارەت بە دەستێوردانەکانی وڵاتانی دراوسێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکردووە، دەستوەردانەکانی تورکیا و ئێران لە بەرژوەندی گەلانی سوریادا نییە و ئەو وڵاتانە بەدوای بەرژوەندییە تایبەتەکانی خۆیاندا دەگەڕێن، بۆیە دەبێت میسر ڕۆڵی گرنگی هەبێت لە کۆتایهێنان بە کێشەکانی سوریا چونکە میسر وڵاتێکی دیاری عەرەبییە و ڕۆڵی سەرکردایەتی کۆمەڵگەی عەرەبی دەبینێت.

.

وتیشی “قاهیرە دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت، چونکە جێگای متمانەی ئێمە و حکومەتی سوریاشە”.

.

سەبارەت  بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان  و دیمەشق، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی، “جۆرێک لە گفتوگۆ لە نێوان ئێمە و دیمەشقدا هەیە، قاهیرە دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت کە جێگەی ڕەزامەندی هەردولامان بێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل