fbpx
Shadow Shadow

مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا ڕێگری لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی هەسەدە دەکات لە سەرێکانی

18:39 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند “تورکیا ڕێگری لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی هەسەدە دەکات لە سەرێکانی”.

.

هەرچەندە بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا، بڕیار بوو بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگیرێت و لەو ماوەیەدا هەسەدە هێزەکانی لە ناوچە سنورییەکان بکشێنێتەوە، بەڵام بەگوێرەى راگەیەندراوەکانى هەسەدە تائێستا تورکیا پابەند نەبووە بە ئاگربەستەکەوە و لەبەرامبەریشدا تورکیا هەسەدە تۆمەتبار دەکات کە تائێستا نەکشاونەتەوە لەو ناوچانە.

.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی (هەسەدە) ڕازیبوونی خۆیانی بە ئاگربەستەکەوە ڕاگەیاندووە و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەى بەوە کردووە  “تورکیا ڕێگریمان لێدەکات کە هێزەکانمان لە سەرێکانی بکشێنینەوە”.

.

مەزڵوم عەبدی، روونیکردۆتەوە :”ئەگەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت و تورکیا پابەندی ئاگربەست و رێککەوتنەکە نەبێت، ئەوا گومان دەکەین ڕێککەوتنەکە تەنها یارییەک بێت لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا”.

.

فەرماندی گشتی (هەسەدە) جەختیشیکردەوە، ئەوان دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکە بمێننەوە و هەموو شتێک نەکەوێتە ژێر دەستی ڕوسیا، چونکە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە دروست دەکات.

 

.

ڕۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2019 ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتنێکیان لەبارەی ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا و دروستکردنی ناوچەی ئارام ئەنجامدا و بەگوێرەى رێککەوتنەکە، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیەندرا و پێویستە لەو پێنج ڕۆژەدا (هەسەدە) بە قوڵایی 32 کیلۆمەتر لە ناوچە سنورییەکان بکشێتەوە و تورکیا ناوچەی ئارام دروست بکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل