fbpx
Shadow Shadow

مەزڵوم کۆبانێ، وەڵامی وەزیری دەرەوەی ڕوسیای دایەوە “زانیارییەکانت دوورن له‌ راستییه‌وه‌”

18:29 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، وتەكانی لافرۆڤ ڕاست نین و ئەو زانیارییانەی باسی لێوەكردوە ناتەواون و دورن لە ڕاستیەوە.

.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تویتێکدا، وەڵامی لێدوانێكی سێرگی لافرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیای دایەوە کە ئەمڕۆ (هەینی)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی “هەندێك هەواڵ هەیە گوایە هەسەدە تیرۆریستانی بەرامبەر پارەیەكی دیاریكراو  ئازاد کردووە”.

.

كۆبانێ، لە هەژماری فەرمی خۆی لە  تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامی ئەو وتانەی دایەوە و ڕایگەیاند “ئەو وتانەی لافرۆڤ دوورن لە ڕاستیەوە”.

.

وتیشی:” ڕۆژانە ڕێكخستن و هاریکاری لەنێوان هێزەكانی ( هەسەدە) و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هەیە، ئەمریكا و ڕوسیاش لەو ناوەندەن، ئەو هەماهەنگییەش بە مەبەستی دیاریكردنی دەستگیركراوانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشە”.

.

کۆبانێ ، لە تویتەکەیدا ، ئاماژەی بەوەکردوە “سەرەڕای  کەمی پێداویستییەكانمان و ئەو هەڕەشەیەی توركیا دروستیكردوە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە، لە پاراستنی  ئەو ناوەندانەی تیرۆریستانی تێدا زیندانیكراوە سەرکەوتووبوین”.
.

ئەمڕۆ، هەینی سێرگی لافرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “نزیكەی 10 هەزار تیرۆریست لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی فورات بونیان هەیە و زانیارییەکانیشمان ئاماژە بەوە دەكەن گوایە هەسەدە بەرامبەر  بڕێك پارەی دیاریكراو  تیرۆریستان ئازاد دەكات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل